Zafer Tayfur,Hemın Othman Mohammed
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
وان - AA
له شارۆچكه‌ی باشكاله سەربە پارێزگای وان له‌سەر سنوور لەگەڵ ئێران، ته‌رمی نۆ كۆچبه‌ری نایاسایی دۆزرایه‌وه.
ئه‌وانه‌ی ته‌رمه‌كانیان له گونده‌واری ناوچه‌كانی بۆغروپهك و كاشكۆلی لەسەر سنوور لەگەل ئێران بهدیكردبوو، جه‌ندرمه‌یان ئاگاداركردبووه‌وه.
دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان، ته‌رمی نۆ كه‌س له نزیک چه‌می لیز دۆزرایه‌وه.
ته‌رمه‌كان كه دوای توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتوون، ته‌رمی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ن كه له وه‌رزی زستاندا له میانی تێپه‌ڕبوونیان به‌و ناوچه‌یه‌دا بە هۆی نزمبوونەوەی لە رادەبەدەری پلەکانی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
ته‌رمه‌كان به هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئاژه‌ڵی دڕندەوە پەلاماردراون، تێكچوون.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتیی ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری وان كران به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكاری.