İbrahim Yaldız,Sabri Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2019
مووش – AA
تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له مووش هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر رێگای گونده‌كان و كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان به‌ڕووی هاتوچۆدا كه له هه‌ندێك شوێن به‌فر تا شه‌ش مه‌تر كه‌ڵه‌كه بووه.
وێڕای هاتنی وه‌رزی به‌هار به‌فری به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای مووش نه‌تواوه‌ته‌وه و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانی یه‌ك هه‌فته‌دا رێگای گوندی جهڤیزلیدهره له‌گه‌ڵ شاری مووش بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری تایبه‌تی پارێزگای مووش، شێخموش یه‌نتور به میدیاكارانی راگه‌یاند "تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بین له راماڵینی به‌فر له به‌رزاییه‌كان. ئێستا به ٢٥ كارمه‌ند و به‌كارهێنانی ١٠ ئامێر به‌رده‌وامین له كاره‌كانمان".