İlkay Guder,Serdar Açıl
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "مۆنۆمێنتی یادی شه‌هیدان، ئینشائه‌ڵڵا بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش به‌رده‌وام ئه‌م ساته وه‌بیرده‌هێنێته‌وه".
ئه‌ردۆغان به‌شداریی له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی یادی شه‌هیداندا كرد كه له به‌رامبه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیادا بنیاتنراوه و دوای پێشكه‌شكردنی وتارێك له باخچه‌ی كۆشكه‌كه‌دا، دابه‌زییه نێو هاووڵاتییان.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و كه‌سوكاری شه‌هیدان و برینداران یاوه‌ریی ئه‌ردۆغانیان كرد.
هه‌ریه‌كه له ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئیسماعیل قاره‌مان و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یاده‌كه‌یان ئه‌نجام دا.
ئه‌ردۆغان له میانی كردنه‌وه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "مۆنۆمێنتی یادی شه‌هیدان، ئینشائه‌ڵڵا بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش به‌رده‌وام ئه‌م ساته وه‌بیرده‌هێنێته‌وه".
ئه‌ردۆغان سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه به‌شداربوون له دروستكردنی مۆنۆمێنتی یادی شه‌هیداندا و هیوای خواست ببێته هۆی خێر و خۆشی.
ئه‌ردۆغان له مۆنۆمێنته‌كه وردبووه‌وه كه له چوارلایدا وه‌ك سیمبولێك بۆ هێمای رابیعه، نووسراوی "یه‌ك ئاڵا، یه‌ك گه‌ل، یه‌ك نیشتمان و یه‌ك ده‌وڵه‌ت" نه‌خشێنراوه.