Ramal Abdullah Mahmood
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی "مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١٥ی تەمووز" لە ناوچەی بەشتەپەی شاری ئەنقەرە، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە پێداگیرن لەوەی لەگەڵ گەل پێکەوە بۆ گەیشتنە ئامانجەکانی ٢٠٢٣ مۆنۆمێنیتی پاڵەوانێتی بچەقێنین و، گوتی: "ناپاکەکانی فەتۆ، رەوە بکوژەکانی پەکەکە و داعش و، ئەوانەی کە بە قسەی خۆیان هاوپەیمانی ئێمەن و هەوڵدەدەن بە درێژایی سنوورەکانمان چواردەورمان بگرن، ناتوانن دەست بەسەر ئامانجەکانماندا بگرن. لەوانەیە پێویستیمان بە هەوڵ و کۆششی زیاتر بێت و باجی زیاتر بدەین. بە پشتیوانی خوا هەموومان پێکەوە تورکیای مەزن، تورکیای بەهێز، تورکیای خۆشگوزەرانی بونیات دەنێین".