پەرلەمانی توركیا
مۆڵەتی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی لەدەرەوەی سنووری توركیا كە لەلایەن سەرۆكایەتی وەزیرانی توركیاوە پێشنیار كرابوو بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێكی گروپە تیرۆریستیەكانی سوریا و عێراق بۆ ناو خاكی توركیا ، لە پەرلەمانی توركیا قبوڵكرا.
هەروەها لە دوای تاوتوێكردنی مۆڵەتەكە لەناو پەرلەمان،لەسەر داوای پەرلەمانتارانی جەهەپە خرایە دەنگدانی ئاشكراوە و بە دەنگی پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن پێشنیارەكە قبوڵكرا.
لە دەنگدانەكەدا ٣٩٦ پەرلەمانتار دەنگیاندا،كە ٢٩٨ دەنگی بەڵێ بۆ مۆڵەتی ئۆپەڕاسیۆنی دەرەوەی سنوور لە عێراق و سوریا ولە بەرامبەریشدا ٩٨ دەنگی نەخێر هەبوون.
هەروەها عیسمەت یڵماز لە دوای قبوڵكردنی مۆڵەتەكە كە تێیدا رێگە بە سوپای توركیا دەدرێت لە دەرەوەی سنووری توركیا، لە هەریەك لە عێراق و سوریا ئۆپەڕاسیۆن ئەنجام بدات، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو مۆڵەتە هیچ كاریگەریەكی خراپ ناكاتە سەر قۆناغی چارەسەری و ئاشكراشی كرد، دەبێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی.