سلێمانی
دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو مانگ ڤیزای نێوان تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان ئاستەنگی تێکەوتبوو، جارێکی دیکە و لە رێگەی سایتی ئەلیکترۆنییەوە، هاوڵاتییانی هەرێم دەتوانن ڤیزای تورکیا وەربگرن.
باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا فاروق كایماكجی ئاشکرایکردووە کە تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئاسانکاری بۆ عێراقییەکان و لەوباریەوە بە خۆڕایی دەتوانن ئێستا ڤیزای تورکیا وەربگرن بۆ گەشتەکانیان.
كایماكجی ئاماژە بەوە دەکا کە دوای وەرگرتنی ڤیزا، هاوڵاتییانی عێراق لە رێگەی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە دەتوانن بە بێ چاوەڕوانی بچنە ناو خاکی تورکیاوە.
ڤیزای ئەلیکترۆنی لە ٣ی تشرینی یەکەمەوە دەخرێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی سایتی www.evisa.gov.trەوە ڤیزاکانیان وەبرگرن.