Hakan Türkmen
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2023
دۆحە - AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە دۆحە پایتەختی قەتەر پێشوازیی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
رێوڕەسمی پێشوازییەکە لە کۆشکی وەسیل لە دۆحە بەڕێوەچوو، تیایدا سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا.
دوای پشکنینی پاسەوانی شەرەف لەلایەن هەردوو سەرکردەکەوە، شاندی هەردوو وڵات بەیەکتر ناسێدران و دواتر هەردوو سەرکردە بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی چوون.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، ئەلپارسڵان بایراکتار، وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر، وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات، سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و ژمارەیەک لە بەرپرسان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و ئاک پارتی ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
رۆژی دووشەممە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ کەنداو کە هەریەک لە سعوودیە، قەتەر و ئیمارات دەگرێتەوە، گەیشتە شاری جیدده.