Hemın Othman Mohammed
27 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2016
ئورفا
له ناوچه‌ی گرێ سپی سه‌ربه پارێزگای رهققەی باکووری ناوەڕاستی سووریا، شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستی پێ كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كاته‌كانی شه‌و هێرشیان كردۆته سه‌ر گرێ سپی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌وه كۆنترۆڵ كراوه.
به‌هۆی نزیكی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه له سنووری توركیا و به‌كارهێنانی چه‌كی قورس تیایدا، ده‌نگی ته‌قه ده‌گه‌یشته شارۆچكه‌ی ئاكچاكالهی توركیا.
هاوكات هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له گرتنه به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی توندوتوڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سووریادا.