Selma Kasap,Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناغی ئاستانا و بەمەبەستی دەستەبەرکردن و پاراستنی ئاگربەست و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوان و ھاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە شوێنەکانیان جێھێشتووە، لە دوێنێوە ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی لە شاری ئیدلب دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی دروستکردنی خاڵی چاودێری.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیادا هاتووه: "لە چوارچێوەی قۆناغی ئاستانا و بەمەبەستی دەستەبەرکردن و پاراستنی ئاگربەست و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوان و ھاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە شوێنەکانیان جێھێشتووە بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ وحاڵیان، هێزه‌كانی سوپای توركیا له 12ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه له (ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژیی لە ئیدلب) ده‌ستیان به ئەنجامدانی چالاکییەکانی دروستکردنی خاڵی چاودێری كردووه".
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە کە سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی رێككه‌وتنی وڵاتانی گرنتیكار له ئاستانا، ئه‌ركه‌كانیان درێژه‌پێده‌ده‌ن.