Önder Altınal,Hemın Othman Mohammed
16 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
وان - AA
له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی شیرین بۆ دوورگه‌ی ئاكدامار سەربە شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش لە سنووری پارێزگای وان، كاره‌كانی داهێڵانی بۆری بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئاوه‌كه‌ی لێوه ده‌برێت جێبه‌جێكرا.
پرۆژه‌ی ئاوی شیرین بۆ دوورگه‌ی ئاكدامار كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وان-ەوە به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاره‌كانی دانانی بۆری له‌ناو سه‌رچاوه‌ی ئاوی پنارباشی له بناری چیای ئارتۆس لە سنووری شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش له مه‌ڕاسیمێكدا ده‌ستیپێكرد.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وان، عه‌لی تهكتاش گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له پاڵ گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ دوورگه‌ی ئاكدامار ئاو بۆ فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له شارۆچكه‌كه، ڤێلاكانی كه‌نار ده‌ریا و ناوچه‌ی دۆكوزئاغاچ ده‌گوازنه‌وه.
عەلی تهكتاش باسی له‌وه كرد كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه له مانگی تشرینی دووه‌مدا پرۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن و گوتی: "ئه‌م پرۆژه‌یه پێكهاتووه له تێكڕا چوار كیلۆمەتر بۆری كه ئاو ده‌گوازنه‌وه بۆ دوورگه‌ی ئاكدامار. ئه‌م پرۆژه‌یه 25ی ئایار ده‌ستیپێكرد و تێچووه‌كه‌ی تێكڕا پێنج ملیۆن لیرەیه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه تشرینی دووه‌م پرۆژه‌كه ته‌واوببێت. به‌مه‌ش له مانگی تشرینی دووه‌مدا ئاو ده‌گه‌یه‌نینه ئاكدامار".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وان، عه‌لی تهكتاش باسی له‌وه‌یش كرد كه قوڵترین شوێنی ژێر ده‌ریا كه بۆریه‌كه‌ی پیادا تێده‌په‌ڕیت 58 مه‌تره و گوتی: "به بۆری 125ی ئاوه‌كه ده‌گوازینه‌وه. به تێكڕا 600 بلۆكی چیمه‌نتۆیی كه قورسایی هەر بلۆکێک ده‌گاته 80 كیلۆگرام كاره‌كانی نوقمكردن ئه‌نجامده‌ده‌ین. له دوورگه‌كه‌ش كۆگایه‌كی ئاو دروست ده‌كرێت به رووبه‌ری 20 مه‌ترسیجا".