Mesut Varol,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
وان - AA
له شارۆچكه‌ی چاتاك سەربە پارێزگای وان كه به‌ناوبانگه بەوەی سروشتی جوانی هەیە، چالاكی رافتینگ له رووباردا سازكرا.
شارۆچكه‌ی چاتاك كه دوای ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان ئارامی تیادا به‌رقه‌راربووه، بووه‌ته یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی بۆ وه‌رزشی رافتینگ گونجاوه.
چاتاك كه به‌ناوبانگه بەوەی سروشتی جوانی هەیە له لایه‌ن شاره‌وانی شارۆچكه‌كه‌وه چالاكی رافتینگی تیادا رێكخرا.
سه‌رۆك شاره‌وانی چاتاک، عه‌بدولره‌حمان شه‌یلان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد کە به هۆی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و چالاكییانەی رافتینگ کە ساڵانی رابردوو رێكیانخستووه، بەرنامەیان داڕشتووە، ئه‌و وه‌رزشه بكه‌ن به نه‌ریت.