Mesut Varol,Ali İhsan Öztürk,Hemın Othman Mohammed
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2016
وان - AA
به‌هۆی سه‌ختی وه‌رزی زستان له وان، عەمباری ئاوی شاره‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ستنی ئه‌و ئاوه‌ی كه له عەمباری ئاوه‌كه هاتۆته‌ده‌ر دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكیشی دروستكردووه.
سه‌ختی وه‌رزی زستان له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروستكردووه.
دابه‌زینی پله‌کانی گه‌رما له شاری وان بۆ 20 پله‌ی ژێر سفری سەدی، بووه‌ته‌هۆی به‌ستنی ئاوی كانی و تاڤگه‌كان.
هاوكات له گه‌ڕه‌كی كزڵتاشی سه‌ربه شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش، به‌هۆی سه‌ختی سه‌رماوه بۆڕی عەمباری ئاوی ناوچه‌كه كه 20 مەتر به‌رزه، یه‌ك پارچه بوونه‌ته سه‌هۆڵ.
به‌هۆی به‌ستنی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ده‌ورووبه‌ری عەمبارهكه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێش دروستبووه.