Mesut Varol
09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
وان - AA
پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئافرەتێك ته‌له‌فۆنی بۆ فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی چالدێران كردووه و پێی راگه‌یاندوون کە ١٣ كۆچبه‌ری نایاسایی دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته ناو خاكی توركیاوه به‌هۆی دابەزینی لە رادەبەدەری پلەکانی گەرماوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز باسی له‌وه‌یشكرد كه به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م پرسه كردووه و زانیاریشیان داوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری، دادگا سه‌ربازییه‌كان و ده‌زگای ئافاد، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری ره‌وشی كه‌ش، بارینی به‌فرێكی زۆر و بوونی ته‌م و مژ نه‌تواندراوه بگه‌نه ناوچه‌كه، هه‌ركات ره‌وشی كه‌ش ئاسایی بووه‌وه به‌دواداچوون بۆ پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كه‌ن.
پارێزگاری وان گوتیشی: "به‌رپرسانی ئێران-مان له‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له هه‌وڵداین زانیاری‌یان لێوه‌ربگرین".