Utku Şimşek,Sami Sohta
04 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژبە تیرۆریستان لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان لە باکووری عێراق و سووریا بەردەوامن و ئاماژەی بەوەشدا کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٣دا، دوو ھەزار و ٢٣٧ تیرۆریست لەچالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە بینای وەزارەتەکە ئەنجامی دا، ئاماژەی بەوەدا کە لە میانی دوو ھەفتەی ڕابردوودا، ١١٨ كەس دەستگیرکراون کە ھەوڵیاندابوو دزە بکەنە ناو خاکی تورکیاوە، ھەروەھا لە میانی ھەفتەی ڕابردوودا، ھەوڵی دزەکردنی دوو ھەزار و ١١٣ کەسی دیکە بۆ ناو خاکی تورکیا پووچەڵکراونەتەوە.
ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێداگرانە لە باکووری عێراق و سووریا درێژەی ھەیە و گوتی: "لە میانی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا توانیویانە ٣٦ تیرۆریست لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان لە باکووری عێراق و سووریا لەچالاکی بخەن".
ڕاشیگەیاند لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە میانی ساڵی ٢٠٢٣دا لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان لە باکووری عێراق و سووریاوە ئەنجامدراون، دوو ھەزار و ٢٣٧ تیرۆریست لەچالاکی خراون.