Muhammet Ali Kemal
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک بنکەی سەربازیی شاخی نامازی بەسەرکردەوە و لەگەڵ ئەو سەربازانەدا کۆبووەوە کە لەسەر سنوورەکان ئێشکگرن. فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی تورکیا، جەنەڕاڵ ساڵح زەکی چۆڵاک هاوەڵی فکری ئشکی کرد لەسەردانەکەیدا و شەو لە فەرماندەیی لیوای٢٣ی جەندرمەی سەرسنوور مایەوە.
ئشک بە فڕۆکەیەکی فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان و بەهاوەڵی چۆڵاک گەیشتنە فڕۆکەخانەی شەرافەدین ئەلچی لە شرنەخ.
لە فڕۆکەخانە لەلایەن هەریەک لە پارێزگاری شرنەخ عەلی ئیحسان سو و فەرماندەی سوپای دوو جەنەڕاڵ ئیسماعیل مەتین تەمەل پێشوازیی لێکرا، دواتر بە هێلیکۆپتەری سەربازیی فکری ئشک و جەنەڕاڵ ساڵح زەکی چۆڵاک چوونە ئەو ناوچەیەی بنکەی سەربازیی شاخی نامازی لێیە لەسەر سنوور.
وەزیری بەرگریی تورکیا لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد بۆ پیرۆزباییکردنی هاتنی ساڵی نوێ سەردانی ناوچەکەیان کردووە و جەختی لەوەشکردەوە سەربازەکان لە ناوچەیەکی سەختدا بە ئەرکەکانیان هەڵدەستن و وەک وەزارەتیش ئەوەی لەتوانایاندا بێت، ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی سەبازانی سوپا بتوانن لەباشترین دۆخدا ئەرکەکانیان بەجێبگەیەنن.