Yeşim Sert Karaaslan
17 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
قەیسەری – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە سەربازانی تورکیا وەک ئەوەی پێویست بووە بەرپەرچی ئەو پەلامارەیان داوەتەوە کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کردوویەتییە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا و لە ئاکامی پەلامارەکەدا چوار سەرباز بریندار بوون و ١٠ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەچالاکی خراون".
ئاکار لە قەیسەری لەبارەی پێشهاتەکانەوە بۆ میدیاکاران دوا.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە سەربازانی تورکیا وەک ئەوەی پێویست بووە بەرپەرچی ئەو پەلامارەیان داوەتەوە کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کردوویەتییە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا و لە ئاکامی پەلامارەکەدا چوار سەرباز بریندار بوون، گوتی: "سەربازان کە لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوون و قەڵغانی فورات هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ رێگەگرتن لە پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە دەستبەجێ بەرپەرچیان داونەتەوە و بەپێی زانیارییە بەراییەکان ١٠ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لەچالاکی خراون".
ئاکار هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداربووان خواست و ئاماژەی بەوە دا کە چارەسەرکردنی برینداران بەردەوامە.