Abdullah Shukur
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەفکان ئالا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی دژی کۆچی نایاسایی رایگەیاند کە لە ماوی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٦٤ ھەزار و ٨٩١ کەس دەستگیر کراون. گوتیشی: "ئەمەش مانای ئەوەیە کە بە بەراورد لەگەڵ ھەمان قۆناغی ساڵی پار، ٤,٥ جار زیادیکردووە. ساڵی پار نزیکەی ١٥ ھەزار کەس دەستگیر کرابوون. لە لایەکی دیکەش لە ماوەی پێنج ساڵی رابڕدوو ١١ ھەزار و ٩٣٣ قاچاخچی دەستگیر کراون".
راشیگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستاش ھەزار و ٧١٥ قاچاخچی دەستگیر کراون لەمانەش ٣٥یان دەستبەسەر کراوە.
ئالا پێش کۆبوونەوەی راوێژکاری لەبارەی کۆچی نایاسایی لە ھۆتێلێکی شارۆچکەی بۆدرومی پارێزگای موغلا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوە دژی کۆچی نایاسایی لەماوی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٦٤ ھەزار و ٨٩١ کەس دەستگیر کراون. ئەمەش مانای ئەوەیە کە ٤,٥ جار زیادیکردووە بە بەراورد لەگەڵ ھەمان قۆناغی ساڵی پار.
گوتیشی: "ساڵی پار نزیکەی ١٥ ھەزار کەس دەستگیر کرابوون. لە لایەکی دیکەش لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو ١١ ھەزار و ٩٣٣ قاچاخچی دەستگیر کراوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە تا ئێستاش ھەزار و ٧١٥ قاچاخچی دەستگیر کراون لەمانەش ٣٥یان دەستبەسەر کراون".
ئالا جەختی لەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ١٨ی ئادار لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆچی نایاسایی چڕتر دەکرێتەوە و رێگری لێ دەکرێت.