Mazın Asad
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان سێ ھێرشی ئاسمانیان لە ناوچەی ئامیرییە ئەنجام دا و بەھۆیەوە چوار تیرۆریست کوژران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی لە ٣٤مین رۆژی دریژەی ھەیە کە لە لایەن سوپای تورکیا بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەی رێکخراوەکانی تیرۆریستی و پاراستنی ئاسایشی سنوور لە ٢٤ی ئاب دەستی پێکرد و لە لایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان پشتگیری دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانە لە سەرچاوەکانی سەربازیی تورکیا دەست کەوتوون، شەڕوپێکدادانی نێوان سوپای سووریای ئازاد و رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی ئامیرییە، تەل عار، تەل عەشا و ئەلئەیوبیە درێژەی ھەیە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکە سوپای تورکیا ئەمڕۆ بە ٢٧ گوللـە تۆپ ١٨ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی کردە ئامانج کە پێگەکان بە ئامرازی چاودێریکردن دیاری کرابوو. بەم پێیەش لە وەتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات تاکو ئێستا پێنج ھەزار و ٣٤ جار ھەزار و ٣٠٧ پێگەی داعش کراوەتە ئامانج.
ھاوکات فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان سێ ھێرشی ئاسمانی لە ناوچەی ئامیرییە ئەنجام دا کە پێشتر دیاری کرابوون و بەھۆیەوە چوار تیرۆریست کوژران.
لە لایەکی ترەوە لەو ناوچانەی لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە، دوو بۆمبی چێنراو پوچەڵکرایەوە. بەم پێیەش لەوەتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە تاکو ئێستا ٢٨ بۆمبی چێنراو و ٩٨١ بۆمبی دەستی لە لایەن تیمەکانی دیاریکردن و پوچەڵکردنەوەی ماددەی تەقێنەرەوە پوچەڵ کراوەتەوە. ھەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات چالاکی چاودێری و پشکنین بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەسەر ھێڵی سنووری سووریا درێژەی ھەیە.