Hamdi Çelikbaş
28 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
لە میانی ھەڵمەتێکدا ٣٦ کۆچبەری نایاسایی لە سێ مینی پاسدا لە ئەنقەرە دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکان تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایش، ئەو کۆچبەرە نایاسایییانەی ناسنامە و پاسپۆرتیان پێ نەبووە بە رێگای نایاسایی لە ئێرانەوە چوونەتە ئاگری و وان و دواتریش ھاتوونەتە ئەنقەرە.
ئەم سێ مینی پاسە کە لە دیاربەکرەوە بە رێ کەوتبوون، لە دەروازەی گۆلباشی لە ئۆتۆبانی نێوان نیدە و ئەنقەرە راگیراون و جگە لە کورسییەکانی ناو مینی پاسەکان ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری نایاسایی خۆیان لە راڕەو و بۆکسی مینی پاسەکاندا شاردبۆوە.
دوای گەڕان و پشکنین ٣٦ کۆچبەر لە مینی پاسەکاندا دۆزرانەوە کە پاسپۆرت و ناسنامەیان پێ نەبوو و ٢٣یان ئەفغانستانی، نۆیان پاکستانی و چواریان بەنگلادیشی بوون.
ھەرسێ شۆفێری مینی پاسەکەیش ئە. ئا.، ل. ئا. و د. ش. بە تۆمەتی رێکخستنی کۆچی نایاسایی دەستگیر کران.
زاندراوە کۆچبەرە نایاسایییەکان دەگێڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان و سێ تۆمەتبارەکەیش دەدرێنە دادگا.