Mustafa Ünal Uysal,Hemın Othman Mohammed
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
ئیسپارتا - AA
له شاری ئیسپارتا كه به "شاری گوڵه‌كان" ناسراوه ده‌ست به چنینه‌وه‌ی گوڵ كرا.
ده‌گێردرێته‌وه كه موفتیزاده گولجو ئیسماعیل ئه‌فه‌ندی له ساڵی 1888دا له شاری كزكانڵكی بولگاریاوه به گۆچانه‌كه‌یه‌وه تۆوی ئه‌و جۆره گوڵه‌ی هێناوه و له ئیسپارتا چاندوویه‌تی. ئه‌و گوڵه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌زاران دۆنم زه‌وی ناوچه‌كه ده‌چێنرێت و بژێوی ژیانی سه‌دان كه‌س دابین ده‌كات.
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئیسپارتا به هۆی كه‌شوهه‌واوه ئه‌مساڵ، 15 رۆژ دره‌نگتر ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یان كرد.
له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتی گوڵه‌كان ده‌ستكراوه به چنینهوهیان و به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌یانی زوو ده‌چنه سه‌ر كێڵگه‌كانیان و گوڵه‌كان ده‌چنه‌وه و ره‌وانه‌ی كارگه‌یان ده‌كه‌ن.
هاوكات سهردانكهرێكی زۆر روو له باخچه‌ی گوڵه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شداری له چنینه‌وه‌ی گوڵه‌كان ده‌كه‌ن و وێنه ده‌گرن.
به‌رهه‌مهێنه‌رێكی گوڵ به‌ناوی یه‌عقوب یۆڵجو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گوڵ هێمایه‌كی گرنگیی شاری ئیسپارتایه.
یه‌عقوب یۆڵجو باسی له‌وه كرد كه به هۆی كه‌شوهه‌واوه ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی رابردوو 15 رۆژ دره‌نگتر ده‌ستكراوه به كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان.