Mazın Asad
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەو بڕوایەداین کە دادپەروەری لەم وڵاتەدا ھەیە. ھەر بۆیە رزگارتان نابێت لەدەست دادگا. ئەو دادپەروەریەی ئێمە بۆی دەگەڕێن وەک ئەوە نییە بەدەست یەکتریەوە کارتۆن ھەڵگرین و داوای بکەین. ئەو دادپەروەریەی ئێمە داوای دەکەین، خوینی ٢٥٠ شەھیدمانە. بەخوێنی ٢ ھەزار و ١٩٣ برینداری سەنگەر ئاو دراوە".
لە راگەیەندراوی ناوەندی میدیایی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی ٢٠ی حوزەیرانی رۆژی جیھانی پەنابەران پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتەکەی بە ھیچ شێوەەیک دوو دڵ نەبووە لە کردنەوەی دەرگاکان بەرووی خەڵکی ھەژار و ھەمیشە گشت توانانی دەستەبەرکردووە بۆ پێشکەشکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان. راشیگەیاندووە کە تورکیا لەوەتەی دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی سووریا لە ٢٠١١وە، میوانداری لە سێ ملیۆن پەنابەر کردووە.
ئەردۆغان لەبارەی رێپێوانەکەی کڵچدارئۆغڵو گوتی: "بەرەو ئیستانبوڵ رێپێوان دەکەن، رێگەیان رۆشن بێت. ھەڵبەت لە راستیدا ئەوانە مافی ئەوەیان نییە بیکەن، بەڵام ھاوەڵانمان، حکوومەتەکەمان، تێگەیشتنی ھەیە بۆ ئەوان، رێگە دەدەن بە بەردەوامیدان بەو رێپێوانە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ئەمڕۆ کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەیان لە ناوچەیەکی کراوە ئەنجامداوە. لەوانەیە لە شوێنی داخراو گەرمایان بێت. لەو شوێنە باسی شتێک دەکات. باس لەوە دەکات کە سەرکۆمار فەرمانی بە دادگا کردووە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێ دەکات. دەلێ 'ئەگەر نا من دەستلەکار دەکێشمەوە' ئەوە خۆ یەکەم جاری تۆ نییە. تۆ تاکو ئەمڕۆ چەند جار باسی ئەم شتانەت کردووە. ھەر بۆیەش لەم وڵاتە کەس نەماوە نەزانێت کە تۆ ئامێری درۆکردنی. گەل زۆرباش تۆ دەناسێت و دەزانێت. دەزانێت بەوەی کە تۆ ھیچ بەڵێنێک بەجێناھێنیت. ئەگەر شتێکت ھەیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت، لە یاسا پێویستە داواکار ئیدیعاکەی بسەلمێنێت".