Ramal Mahmood
31 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە لە ناو دەبەن کە لەناوەوە گوشاریان خستووەتە سەر دەوڵەت و گەل، ئەو کەسانە لەناو دەبەین کە ساڵەهای ساڵە ستەم لە گەلی تورکیا دەکەن، سەرنجی خستە سەر ئەوەی دامودەزگا گشتییەکان، دامەزراوە مەدەنییەکان و جیهانی کار و هەموو گۆڕەپانەکانی دیکەش لەو خانە شێرپەنجانە پاک دەکەنەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە ساڵی ٢٠١٧ ببێتە ساڵی خێروخۆشی و ئارامی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لە جیهان و ناوچەکە و تورکیا. سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە لە ساڵی ٢٠١٦ دا تورکیا تووشی رووداوی زۆر ناخۆشی وەک هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز و هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی پەکەکە و داعش بووەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بە پشتیوانی تورکیا ئۆپەراسیۆن لە جەرابلوس دەستیپێکرد و ئێستاش لە پێشڕەویدان بەرەو ئەلباب، تیشکی خستە سەر ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی ئەوەی ماسکی رووی داعش و هێزە پشتیوانەکانی بکەون، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە تورکیا تەواوی سنوورەکانی خۆی لە پەیەدە، یەپەگە و داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە پاک کردووەتەوە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا لە جەنگێکی نوێی سەربەخۆییدایە و گوتی: " پێویسته راست ناوی ئهو قۆناغه بنێین كه پیایدا تێپەڕبووین. توركیا، لهم ساڵانهی دواییدا جهنگێكی نوێی سهربهخۆیی دهكات. یهكێتیی میللیمان، یهكپارچهیی خاكهكهمان، دامهزراوهكانمان، ئابووریمان، سیاسهتی دهرهوهمان، بهكورتی ههموو ئهندامهكانمان كه وهك دهوڵهت بهپێوه هێشتووهتهوه لهژێر ههڕهشهیهكی گهورهدان. رێكخراوه تیرۆریستییهكان، تهنیا رووخساری دیاری ئهم بهرهنگاریهن. له راستیدا ئێمه بهرهنگاری ئهو هێزانه دهبینهوه كه له پشت ئهم رێكخراوانهوهن. ئێمە تەنها لە وڵاتەکەمان نا بەڵکو هەموو جیهان و ناوچەکەمان لەناو ئازاری تێپەڕینی قۆناغێکدا دەژین. ئەگەر ئەم قۆناغە راگوزەریە بەشێوەیەکی بەهێز تێبپەڕێنین. ئەگەر بتوانین بێئەوەی لە ئامانجەکانمان داببڕێین بەردەوام بین لەسەر رێگاکەمان، داهاتوویەکی گەش چاوەڕێمان دەکات. بۆ ئەمە دەبێت یەکێتیی و یەکگرتوویی و برایەتیمان بە پتەوییەوە بپارێزین. ئێمە کە دەڵێین 'یەک گەل، یەک ئاڵا، یەک نیشتیمان، یەک دەوڵەت' مەبەستمان ئەمەیە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا وێڕای گرتنەبەری هەموو رێوشوێنەکان بە پشتیوانی گەل بێناوبڕ بەردەوام دەبن لە پڕۆژە گەورەکان و وەبەرهێنان و گوتی: ''سەرەڕای ھەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنە رێگەمان، بەپشتیوانیی گەلەکەمان، ھەنگاوەکان بەرەو پرۆژە گەورەکانمان، پرۆژەکانی وەبەرھێنان، گەشەسەندنی ئابووریی بێ ھیچ پچڕانێک بەردەوامە. لەگەڵ کێشەکاندا گەشەپێدان و گەشەسەندن درێژی پێدەدەین، ئەمەش ئەوانە زیاتر نیگەران دەکات کە ھەوڵەکانیان دژی وڵاتەکەمان خستووەتە گەڕ. ئیشائەڵڵا لە ساڵی ٢٠١٧دا سەری ھەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان پاندەکەینەوە و سەرکەوتنی زۆر گەورەتر لەبواری ئابوورییدا تۆماردەکەین''.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە تورکیا بە دڵنیاییەوە دەگاتە ئامانجەکانی کە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دایناون و هێنانەدی ئەو بەرنامانەی بۆ ساڵی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ دایناون،گوتی: "خوا یار و یاوەرمان بێت، یادی شەهیدە ئازیزەکانمان دەکەینەوە کە لە پێناو ئاسوودەی و ئاسایشی وڵاتەکەمان گیانی خۆیان بەخشی و خوای گەورە لێیان خۆش بێت. هیوای چاکبوونەوە بۆ قارەمانە بریندارەکانمان دەخوازین. هیوای سەرکەوتن بۆ سەربازە قارەمانەکانمان دەخوازین کە لە سەر سنوور، لە باشیک، جەرابلوس و ئەلباب ئاسایشی ئێمە و خوشک و براکانمان دەپارێزن".