Abdullah Shukur
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ ئێوارە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین ئەنجامدرا و تیایدا تاوتوێی باری مرۆیی حەلەب کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەدەستکەوتوون، لە پەپوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی باری مرۆیی حەلەب و پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات کراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و پوتین جەخت لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی ئاگربەستەکەی دوێنێ شەو لە حەلەب و رێگریکردن لە پێشێلکارییەکان کرا. ھەردوو سەرکردە ھاوڕابوون لەسەر ھەوڵە ھاوبەشەکانیان بۆ دەستبەجێ دەستپێکردنی راگواستنەوەی خەڵکی سڤیل و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە پوتینی راگەیاندووە کە دەبێ رێڕەوی ئەمنی پێویست بکرێتەوە و پاشانیش تورکیا ئامادەی دابینکردنی رێوشوێنی پێویستە بەمەبەستی پێدانی ھاوکاری مرۆیی و حەواندنەوەی کاتی ئاوارەکان.
ھاوکات باسی بابەتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و ھاویشتنی ھەنگاوی پێویست لەمبارەیەوە کراوە.