Sangar Hamad Azeez
21 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2016
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا دۆناڵد تاسک لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە کۆشکی سەرکۆماری وەرگیراوە، پەیوەندیە تەلەفۆنییەکە کە لە کاتەکانی شەودا ئەنجامدرا تێدا دۆناڵد تەسک ئیدانەی تەقینەوەکانی ئەنقەرە و دیاربەکری کرد و هاوخەمی خۆی بۆ ئەردۆغان دەربڕی.
ناوبراو پشتگیری یەکێتیی ئەورووپای بۆ تورکیا دووپاتکردەوە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و جیالەمەش دوایین پێشهاتەکانی سووریا و پەنابەرانی لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێ کردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا دۆناڵد تاسک تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە مانگی ئاداری داهاتوو یەکێتی ئەورووپا لەبارەی پەنابەرانەوە کۆبوونەوەیەکی لوتکە لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدات.