Mohammed Baqi Hussein
15 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شاری نیسی فەڕه‌نسا گیانیان له‌ده‌ستدا، گەیشتە 84 كه‌س.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی فەڕه‌نسا رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌ی نیسدا 84 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 150ی دیكه‌ش برینداربوون كه برینی 18 کەسیان سه‌خته.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌دان كه‌سی رزگاربوو له هێرشه‌كه كاریگه‌ریی ده‌روونیی خراپی رووداوه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌جێماوه و پێویستییان به هاوكاریی ده‌روونی هه‌یه و له نه‌خۆشخانه‌كاندا هۆبه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ كردوونه‌ته‌وه.
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی رۆژی نیشتمانیی فەڕه‌نسا شه‌وی رابردوو له شاری نیس په‌لامارێك ئه‌نجامدرا. په‌لاماره‌كه بەهۆی بارهه‌ڵگرێكه‌وه بووە.