Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
ئەنقەرە -AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کۆمەڵگای بازاری ئیسپارتا کرد کە لە مەیدانی دیموکراسی ١٥ تەموز سازکرا و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان گوتی: "بەو ئیلهامەی لە باوانمانەوە وەرمان گرتووە و بە تەواوی دەنگمان و لە دڵمانەوە دەڵێین، سەرکەوتوو نابن، ناتوانن گەلەکەمان بەش بەش بکەن، ناتوانن ئاڵاکانمان بهێننە خوارەوە، ناتوانن دەنگی بانگەکانمان کپ بکەن، ناتوانن گەل پارچە پارچە بکەن، ناتوانن وڵاتمان بڕوخێنن، ناتوانن دەنگی حەق لەناوببەن. ناتوانن ئاواتەکان لە گۆڕ بنێن، ئەو گەلە بۆ بەدەستهێنانی ئازادی چەندین قوربانی داوە و خوێنی رشتووە، لەو گەلە ناوەشێتەوە راکات و مەیدانتان بۆ چۆڵ بکات ".
ناوبراو لە درێژەدا گوتی : "بەیەکەوە لە ١٦ی نیسان بنەمایەکی بەهێزترمان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، پەرلەمان و دادگای تورکیا دانا. ئێستا چی لەسەر ئێمەیە ؟ تا ٢٠١٩ لە قۆناغێکی نوێ‌دا بە شێوەیەک خۆمان نوێ بکەینەوە ، بەهێز بکەین. هەر بۆیەش بڕیارمان داوە گۆڕانکاری لەناو پارتەکەمان بکەین. ئەو کەسانەی کە دورکەوتوونەتەوە لە پرینسیپەکانی ئاک پارتی، لەبەر چاوی ئێمەش کەوتوون و رێگاکەیان لەدەست داوە و کاتی ئەوە هاتووە بەڕێیان بکەین. بۆ داهاتووی وڵات و گەلەکەمان، پێویستمان بە کەسانێکە کە هاوورێگا بن لەگەڵمان".
سه‌ركۆماری توركیا تیشکی خستە سەر ئەو کەسانەی کە ناپاکی لە وڵات دەکەن و گوتی : "ئێمه له‌م رێگایه‌وه ناگه‌ڕێینه‌وه. كه‌سانێك هه‌یه له ریزی وڵاته‌كه‌یاندا نین به‌ڵكو له ریزی رێكخراوه تیرۆریستییهكاندان، با به‌یه‌كه‌وه رێپێوانی به‌ناو دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن. من به‌وانه ده‌ڵێم سه‌ره‌تا ئێوه دادپه‌روه‌رانه مافی كرێكارانتان بده‌ن له شاره‌وانی ئیزمیر. سه‌ره‌تا دادپه‌روه‌رانه مافی كرێكارانی پاككه‌ره‌وه شاره‌وانی شیشلی بده‌ن. تۆ كه هێشتا ناتوانی ئه‌وانه چاره بكه‌یت، هه‌ڵده‌ستیت له ئه‌ڵمانیا سكاڵا له توركیا ده‌كه‌یت".
ئەردۆغان باسی لە کۆبوونەوەی جەماوەری ٢٦ی ئاب کرد و گوتی: "بۆ پیرۆزڕاگرتنی ٢٦ی ئاب خوا یار بێت لە مەلازگیرتین. وەک چۆن هەموو ساڵێک چووینەتە چاناککالە، لەمەودوا هەموو ساڵێک دەچینە مەلازگیرت. خوا یار بێت رووی دەممان دەکەینە مێرگی مەلازگیرت".