Tuğba Altun
20 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2023
ئەنقەرە - AA
شاری مێژوویی گوردیون و مزگەوتەکانی سەدەی ناوڕاست کە کۆڵەکەکانی لە دار دروست کراون، لە ٤٥مین دانیشتنی ڕێکراوی پەروەردە، زانست و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) وەک میراتی جیهانی ناسێندرا و بەو شێوەیە ژمارەی شوێنەوارە مێژووییە تۆمارکراوەکانی تورکیا لە جیهاندا گەیشتە ٢١ شوێن.
شاری مێژوویی گوردیون بە هۆی ئەو تایبەتمەندییە بە نرخەی کە هەیەتی وەک ٢٠مین شوێنی مێژوویی لە لیستی شوێنەوارە مێژووییەکانیدا تۆمار کرا.
گوردیون لە نزیک قەزای پۆڵاتڵی سەر بە ئەنقەرە هەڵکەوتووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ ساڵ بەر لە زایین.

ڕەوتی ژیان لە گوردیون و دەورانپشتی، لە چوارهەزار و ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دەستی پێکرد و هەر بۆیەش بە یەکێک لە کۆنترینی ئەو ناوچانە دادەنرێت کە ژیان لێی دەستی پێکردووە.
مزگەوتە کۆڵەکەدارەکانی تورکیاش بە یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی ناوجەکانی ناوڕاست و رۆژهەڵات ئانادۆڵو دادەنرێن کە دار لە پێکهاتانەکانیاندا بەکار هێنراوە و دەگەرێتەوە بۆ سەدەکانی ١٣ و ١٤ی زایینی. شێوازی تەلارسازیی تورکەکان لەم شوێنەوارانە بەرچاوە و ئەوەش نەک بۆ مێژووی تەلارسازی تورکیا، بەڵکو بۆ مێژووی تەلارسازی ئیسلامیش گرنگە.

پێنج مزگەوتی کۆڵەکەدار کە لەم میراتانەدا تۆمار کراوەن بریتین لە مزگەوتی بەیشەهیر ئەشرەفئۆغڵو لە کۆنیا، مزگەوتی سیڤریهیسار ئولو لە ئەسکیشەهیر، مزگەوتی ئەفیۆنکاراهیسار ئولو، مزگەوتی کۆشوکۆی مەحموود بەی لە کاستامۆنو و مزگەوتی ئاهی شەرەفەدین (ئەرسلانهانێ) لە ئەنقەرە.
بە تۆمارکردنی ئەو مزگەوتانەی سەدەکانی ناوڕاستی ئانادۆڵو لە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆ،، ژمارەی شوێنەوارە مێژووییە تۆمارکراوەکانی تورکیا لە جیهاندا گەیشتە ٢١ شوێن.
