Abdullah Shukur
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
ترابزۆن
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھۆڵی رێوڕەسمی کردنەوەی دامەزراوەی وەرزشی ئاکیاز لە شاری ترابزۆن گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا کاردانەوەی توندی دژی رووداوە تیرۆریستییەکان نیشاندا و گوتی: "ئەوەندە کە دەتانەوێت تیرۆر ئەنجام بدەن بەڵام ناتوانن ئەم گەلە پارچە بکەن. من لەو باوەڕەدام کە ئەوان ھەرچەند بەرەو کردەی تیرۆریستی ھەنگاو بنێن گەلی ئێمە بەرەو یەکێتی ھەنگاو دەنێت. بەھێزتر دەبین و بەردەوام دەبین تا تاکە کەسێک لەمانە نامێنێت".
ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا بە پێداگرییە بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر. لەمبارەیەوە گوتی: "بەھۆی بەردەوامی رووداوەکانی تیرۆر بە شێوەیەکی چڕ لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی رابڕدوودا، نەمانتوانیوە بە تەواوی خۆشحاڵ بین بە دڵخۆشییەکانمان. یەکێک لە مەبەستەکانی تیرۆر ئەوەیە کە وڵات و گەلەکەمان لە ئامانجەکانی بپچڕێنێت. ئێمە ناکەوینە نێو ئەم تەڵەیەوە. بە پێداگیرییەوە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. بەردەوام دەبین لە کرنەوەی پرۆژەکان و ھەنگاونان بەرەو ئامانجەکانمان".