Abdullah Shukur
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
کۆجەیلی
وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئشک گوتی: "بەداخەوە بە دڵگرانییەوە دەڕوانینە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگری یۆنان. ئەو لێدوانانەی کە پێشکەشی کردووە بێ بەرپرسانەیە و ئاژاوەگێرییە. بەم ھۆیەوە ئیدانەی دەکەم".
ئشک لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی راوێژکاری رێکخستنی ئاک پارتی لە پارێزگای کۆجەیلی وتارێکی پێشکەش کرد.
ئشک گوتی: "دوژمنایەتیکردنی تورکیا کێشەیەکی گەورەیە و پێویستە ھەموو کەسێکیش ئەمە بزانێت. بەداخەوە بە دڵگرانییەوە دەڕوانینە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری بەرگری یۆنان. ئەو لێدوانانەی کە پێشکەشی کردووە بێ بەرپرسانەیە و ئاژاوەگێرییە. بەم ھۆیەوە ئیدانەی دەکەم".
ئشک راشیگەیاند کە تورکیا و یۆنان دوو وڵاتی دراوسێن. لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "بە دڵنیایەوە تاکو ئەمڕۆ چەند کێشەیەک لە نێوانماندا ھەیە کە چارەسەر نەکراوە. پێویستە ئەم کێشانە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت. تورکیا و یۆنان ناچارن لە ناوچەکەدا کێشەکانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن. ھەڵوێستی ئێمە وەک کۆماری تورکیا بەم شێوەیەیە .بەم ھۆیەوەش نابێت ھیچ کەسێک لێدوانی بێ بەپرسانە بدات. ئێمە وەک تورکیا ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوە داین کە کێشەکانمان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین. ھیچ کاتێک سەرمان بۆ ئەمری واقیع نەنواندووە. بانگھێشتمان بۆ یۆنان ئەوەیە، کە کۆتای بەم لێدوانە بێ بەرپرسانەی وەزیری بەرگرییەکەی بھێنێت. کێشەکان پێکەوە چارەسەر بکەین و ھەوڵبدەین بۆ دۆزێنەی رێگە چارەسەری گونجاو".