Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
سێرت - AA
دوای ئه‌وه‌ی له‌شارۆچکه‌ی شیروانی سه‌ربه پارێزگای سێرت داڕووخان له کانێکی به‌ردیندا رووی دا، هه‌وڵه‌کان به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی ئه‌و کرێکارانه‌ی بوون به‌ژێر خاک و خۆڵی کانه به‌ردینه‌که‌وه، به‌رده‌وامه.
هه‌وڵه‌کان به‌سه‌رپه‌رشتی ئافاد به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌و ناوچانه‌دا چڕکراونه‌ته‌وه که ده‌زانرێت شوێنی ژماره‌یه‌ک ئامێر و ئۆتۆمبیله بیناسازی له‌ژێر خاک‌دا.
بەرپرسی کاره‌کانی رزگارکردنی کرێکاره‌کان، ره‌مه‌زان ئازبۆی سۆی له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە ئامانجیان ئه‌وه‌یه له‌مڕۆدا ده‌ستیان به 4 بۆ 5 کرێکار بگات.
ره‌مه‌زان ئازبۆی باسی له‌وه‌کرد له‌کاتی روودانی داڕووخانه‌که‌دا 4 ئامێر و ئۆتۆمبیلی بیناسازی له‌و ناوچه‌یه‌ی که هه‌وڵ و کاره‌کانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بوونیان هه‌بووه. جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه تیمه‌کانیان به‌شێوازی شه‌فت به‌درێژایی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له‌کارکردن.
ئازبۆی هیوای خواست کرێکاره‌کان به‌زیندوویی بدۆزنه‌وه و گوتی: ''به‌داخه‌وه له‌م داڕووخانهدا 16 هاوڕێمان ژێر خاک که‌وتوون. 5 ته‌رممان ده‌رهێناوه، سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ین به 11 که‌سه‌که‌ی دیکه بگه‌ین. وه‌ک کۆمپانیای سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یکه‌ین. هیوامان ئه‌وه‌ی به‌زیندوویی بیاندۆزینه‌وه. به‌راستی دۆخێکی زه‌حمه‌ت و پڕ ئازاره. ئامانجمان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 4 بۆ 5 که‌سی دیکه له هاوڕیکانمان بدۆزینه‌وه و له‌ماوه‌ی یه‌ک دوو رۆژی داهاتووشدا ده‌ستمان به هه‌موو هاوڕێکانی دیکه‌مان رابگات''.
لای خۆشییه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئافاد، مه‌همه‌ت خاڵس بیلده‌ن له‌گه‌ڵ شاندێک له شاره‌زایانی وه‌زاره‌تی وزه‌دا سه‌ردانی شوێنه‌که‌ی کرد و زانیاریی سه‌باره‌ت به ره‌وتی کاره‌کان وه‌رگرت و لێکۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌که کرد.
مه‌همه‌ت خالس بیلده‌ن هیوای خواست له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستیان به کرێکاره‌کان رابگات.