Cüneyt Çelik,İdris Karaoğlu,Günay Nuh,Fırat Atmaca,Muhammet Mutaf,Hüseyin Demirci,Abdullah Söylemez
19 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2023
ئەرزەڕۆم - AA
سەرماوسۆڵە لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئەردەخان و ئاگری کاریگەریی نەرێنی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
پلەکانی گەرما لە شەودا لە ئەرزەڕۆم حەوت پلەی ژێر سفری سەدی بوون و بەهۆی سەرماسۆڵەوە، دەستشۆرگەی ژمارەیەک لە مزگەوتەکان بەستی و توێژی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان و ژمارەیەک لە شەقام و شۆستەکان دروست بوو.
هەندێ لە هاووڵاتییانی شارەکە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو سەرما سەختە بە خیوەت، بەتانی و کارتۆن دایانپۆشین.
ئەستووریی بەفر لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری پاڵاندۆکەن بە ٣٥ سانتیمەتر و لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری کۆناکڵی بە ١٢ سانتیمەتر پێوانە کرا.
پلەکانی گەرما لە شەودا لە ئەردەخان ١٧ پلە؛ لە قەرس ١٢ پلە؛ لە ئاگری نۆ پلە؛ لە ئیدر شەش پلە و لە ئەرزینجان سێ پلەی ژێر سفری سەدی بوون.
- قەرس
لە پارێزگای قەرس رووەک و درەختەکان بەهۆی کاریگەریی سەرماوە بە زوقم داپۆشران و هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان بە خیوەت، بەتانی و کارتۆن داپۆشی.
بەشێکی زۆری چەم و گۆڵاوەکان لە شارەکە بە سەهۆڵ داپۆشران و دیمەنی باڵندە کێوییەکان لە میانی گەڕان بەدوای خۆراکدا لە کەنار چەمەکەکاندا تۆمار کرا.
لە قەزای ئاکیاکا، رووەک و درەختەکان بەهۆی کاریگەریی سەرماوە بە زوقم داپۆاشران و توێژی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان دروست بوو.
بەهۆی سەرماوسۆڵەوە سیخەسۆڵە لە سوێبانی خانووەکان و توێژی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان دروست بوو، هاووڵاتییان ئۆتۆمبێلەکانیان بە خیوەت و بەتانی داپۆشی.
توێژی سەرەوەی چەمی ئاجیسو کە پێنج کیلۆمەتر لە شاری ساریکامیش-ەوە دوورە بەتەواوەتی بەستوویەتی.
- ئەردەخان
لە ئەردەخان-یش سەرماوسۆڵە کاریگەریی نەرێنیی کردە سەر ژیانی هاووڵاتییان.
بەهۆی کاریگەری سەرماوسۆڵەوە زوقم لە شارەکە دروست بوو.
چینی سەرەوەی رووباری کورا بەتەواوەتی بەستوویەتی.
- ئاگری
لە پارێزگای ئاگری سەرماوسۆڵە کاریگەر دەبێت.
بەهۆی ساردی کەشوهەواوە، چەمەکانی قەزای هامور بە سەهۆڵ داپۆشران.