Ramal Mahmood
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئاماژە دان بەوەی لەگەڵ رووسیا هەنگاوی زۆریان ناوە لە زۆر بواری وەک ئابووری، بازرگانی، سەربازی و پیشەسازی بەرگری بنەما سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هەماهەنگی ÜDİKیان پێکهێناوە، رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ÜDİK کێشەکانی ناوچەکە بە وردی تاوتوێ دەکەین و وڵاتەکەشمان لەم قۆناغەدا چالاکییەکانی زیاتر دەبن".
ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە کۆشکی کرملین کۆبووەوە. هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و راوێژکاری میت، هاکان فیدان و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتەکانی بە "زۆر زۆر سوپاسی دۆستی بەڕێزم دەکەم. بەتایبەتی کە لە کۆبوونەوەی ÜDİK تووشی قۆناغێکی وچاندان بووین. بەڵام وەک دیارە ساڵی رابردوو لە کۆنگرەی وزەی جیهانی کۆبووینەوە. ئەو کۆنگرەیە زۆر زۆر باش بوو بۆ قۆناغی ئێستا" دەست پێکرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا و رووسیا لەبارەی وزەوە هەماهەنگییەکی زۆر جیاوازیان هەیە، لە بواری نەوت و غازی سرووشتیدا بەردەوام دەبن لە درێژەدان بەم قۆناغە. تیشکیشی خستە سەر ئەوەی بە تایبەت لە تەوژمی تورکی و ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئاککویو پێویستە بەپەلە قۆناغەکە ئاسایی ببێتەوە. گوتی: " هەنگاوی زۆرمان ناوە لە زۆر بواری وەک ئابووری، بازرگانی، سەربازی و پیشەسازی بەرگری بنەما سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هەماهەنگی ÜDİKمان پێکهێناوە، لە کۆبوونەوەی ÜDİK کێشەکانی ناوچەکە بە وردی تاوتوێ دەکەین و وڵاتەکەشمان لەم قۆناغەدا چالاکییەکانی زیاتر دەبن".