Enes Kaplan
20 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: "ھەرگیز لەوانە خۆشنابین کە لەرێگەی حساباتی نەزۆکانەوە، زیانیان بە وڵاتەکەمان لەو قۆناغە ھەستیارەدا کە پێیدا تێدەپەڕی، گەیاند".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لەو گوتارەی کە لەدوای كۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی کابینەی حكوومهت لە کۆشکی سهرۆكایهتی کۆمارهوە پێشکەشی کرد، جهختی لهوه كردهوه کە بۆ گەیاندنی تورکیا بە ئامانجەکانی، داھێنانی چارەسەر بۆ کێشەکانی، بەدواداچوونی کارەکان لە پرۆگرامەکانیدا و پەرەدان بە پرۆژە نوێیهکان، بەھەموو توانایانەوە بەردەوام دەبن لە کارکردن.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە قۆناغێکدا کە جیھان رووبەرووی گەورەترین قیرانی تەندروستی و ئابووریی مێژووی ھاوچەرخ بووەتەوە، زیاتر کاردەکەن بۆ ئەوەی تورکیا لەم زریانە بگەیهننە کەناری ئارامی و ئەو دەرەفەتانەی کە دێنە پێشی بە باشترین شێوە بەکاریبھێنن.
سهركۆماری توركیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتهكهی لەسەر بنەمای ئەو ژێرخانە بەھێزەی کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا بنیاتی ناوە بە قۆناغێکدا تێپەڕی کە لە ھەموو کاتێک زیاتر ئامادەبوو بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیھانییەکان و گوتی: "ھەرگیز لەوانە خۆشنابین کە لەرێگەی حساباتی نەزۆکانەوە، زیانیان بە وڵاتەکەمان لەو قۆناغە ھەستیارەدا کە پێیدا تێدەپەڕی، گەیاند".
رهجهب تهیب ئەردۆغان جهختی لهوه كردهوه كه بهردهوام دهبن له هاوكارییكردنی ئهفغانستان و رایگهیاند: "خۆمان ئامادە دەکەین بە ھەماھەنگیی ئافاد و پشتیوانیی ١٠ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، ٧٠٠ تۆن خۆراک، جل و پێداویستیی تەندروستی رەوانەی ئەفغانستان بکەین".