Rıdvan Korkulutaş
24 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
کلیس - AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرینەوە گوللـە هاوەنێکیان ئاراستەی کلیس کرد و بەر مزگەوتێک کەوت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٨:١٠ ئێوارە گوللـە هاوەنێک کە لە عەفرینەوە ئاراستە کرابوو بەر مزگەوتی چاڵک کەوت لە ناوەندی شاری کلیس و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون.
دەست بەجێ تیمی فریاگوزاری و پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانە.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پارێزگاری کلیس، مەهمەت تەکین ئارسڵان گوتی: " یه‌كێك له گوللـە هاوه‌نه‌كان مزگه‌وتی چاڵكی كردووه‌ته ئامانج و له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه،"دوو كه‌س له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی ئێواره‌دا كه یه‌كیان تورك و ئه‌وه‌ی دیكه سووری بووه، گیانیان له‌ده‌ستداوه. شه‌ش هاووڵاتیش برینداربوون. گوللـە هاوه‌نی دووه‌م به‌ر خانوویه‌ك كه‌وتووه و له‌ئاکامدا پێنج هاووڵاتی به‌سووكی برینداربوون".