Cüneyt Çelik
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
قارس- AA
لە شارۆچکەی سەلیم سەربە پارێزگای قەرس لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گوندێک کەرەنتین کرا.
پارێزگای قەرس لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە پێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، دەستبەرکردنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتیی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان گوندی لالئۆغڵە کەرەنتین دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە چوارچێوەی بڕیاری کەرەنتینەکەدا، هاتن و چوون لە گوندەکە قەدەغەیە.