Emrah Oktay,Abdullah Shukur
19 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە ھەفتەی ٣٣یەمینی خولی سوپەر تۆتۆى توركیا، یانەی گەلاتەسەرای بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی بەشاک شەھیر مێدیپۆلی بردەوە و پاڵەوانییەتی خۆی پێش کۆتایھاتنی خولەکە بە یەک ھەفتە راگەیاند.
یانەی گەڵەتەسەرای لە یاریگای تورک تێلەکۆم رووبەڕووی یانەی بەشاک شەھیر مێدیپۆل بووە و لە خولەکی ١٧ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزان ریاز بایج تۆڕی یانەی گەڵەتەسەرای ھەژاند.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یانەی گەڵەتەسەرای بە شێوەیەکی کاریگەر دەستیپێکرد و یاریزان سۆفیانی فێگۆلی و لە خولەکی ٦٤ی یارییەکەدا یایزان ھێنری ئۆنیارکۆ دوو گۆڵیان بۆ یانەی گەلاتەسەرای تۆمار کرد.
بهم ئهنجامهش گەڵەتەسەرای بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی بەشاک شەھیر مێدیپۆلی بردەوە و پاڵەوانییەتی خۆی پێش کۆتایھاتنی خولەکە بە یەک ھەفتە راگەیاند.
لهگهڵ ئهم سهركهوتنه گەڵەتەسەرای ژمارەی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ ٦٩ خاڵ و یانەی بەشاک شەھیر مێدیپۆل لە ٦٦ خاڵدا مایەوە.
به بهدهستهێنانی پاڵهوانیهتهكه، گەڵەتەسەرای بۆ ٢٢یەمین جار بووە پاڵەوانی خولی سوپەر تۆتۆی تورکیا.