26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
شرنەخ
تیرۆریستانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشیان کردە سەر خاڵی پشکنینی پۆلیس لە شارۆچکەی جزیر سەربە پارێزگای شرنەخ.
بەپێی زانیارییەکان، تیرۆریستانی پەکەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشیان کردووەتە سەر خاڵی پشکنینی پۆلیسی گەڕەکی کۆناکی سەر رێگای نێوان جزیر و شرنەخ کە نزیکەی ٥٠ مەتر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەکە دوورە.
برینداران دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی جزیر کراون. لە ھێرشەکەدا زیانێکی زۆر بە بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کەوتووە.