Erdal Türkoğlu,Muhammet Ali Kemal
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2019
هاتای - AA
ئایكان هامورجو، یه‌كێك له تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی رێحانڵی سه‌ربه هاتای، كه بووه هۆی كوژرانی ٥٣ كه‌س، ده‌ستگیركرا.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هاتای، زانیاریی ئه‌وه‌یان پێگه‌یشت كه ئایكان هامورجو چووه‌ته شارۆچكه‌ی سامانداغ.
هێزه‌كانی پۆلیس له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئایكان هامورجویان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
رۆژی ٢٣ی شوبات دادگا بڕیاری له‌باره‌ی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ست به ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی ١١ی ئایاری ٢٠١٣ له شارۆچكه‌ی رێحانڵی سه‌ربه هاتای، كه تێیدا ٥٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌ركرد.
نۆ تۆمه‌تبار كه پلانداڕێژه‌ر و ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان، ناسڕ ئهسكیجۆكاك-یشیان له‌نێودابوو، ٥٣ جار زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ١٣ تۆمه‌تباریشیان به زیندانییكردن له نێوان ١٥ساڵ بۆ ٢٢ ساڵ و شه‌ش مانگ سزادران.
دۆسیه‌ی ئایكان هامورجو كه یه‌كێك بوو له تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه‌كان، جیاكرابوویهوه.