Cemal Aşan,Ramal Abdullah Mahmood
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
وان – AA
به‌مه‌به‌ستی ناساندنی گونجاوی سرووشتی ناوچه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك وه‌رزشی جیاواز، گروپێكی شاخڕه‌وی به تاقگه‌ی به‌ستووی چیای ئه‌ره‌ك-ی پارێزگای وان‌دا هه‌ڵگه‌ڕان.
هه‌موو ساڵێك وان به سروشتی دڵڕفێنی و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی پێشوازی له هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی ده‌كات و ناوه‌ندی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فر و تاڤگه‌ی به‌ستوو و تولهڕێگاكانی بهسهرداههڵگهڕان وه‌رزشوانانی سروشتی بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
به‌مه‌به‌ستی راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك و سوودگه‌یاندن به پێشخستنی وه‌رزشی شاخڕه‌وی و ناساندنی گونجاوی سرووشتی ناوچه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك وه‌رزشی جیاواز، ئه‌ندامانی یانه‌ی وه‌رزشه سروشتییه‌كانی وان له‌گه‌ڵ شاخڕه‌وی به‌ناوبانگی جیهانی تونچ فندك به تاقگه‌ی به‌ستووی چیای ئه‌ره‌ك-ی پارێزگای وان‌دا هه‌ڵگه‌ڕان.
تونچ فندك كه تاكه شاخڕه‌وی توركیایه به‌شداری له "پڕۆژه‌ی بهچیاههڵگهڕان ١٤x٨٠٠" كردبێت له چالاكییه باڵاكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پۆلینبه‌ندی "وه‌رزشی نیشتیمانی" فیدراسیۆنی شاخڕهوانی توركیادا پێشتر به سه‌ر ١١ چیادا هه‌ڵگه‌ڕاوه كه به‌رزاییان هه‌شت هه‌زار مه‌تره و بۆ ئه‌و سێ لوتكه‌یه‌ی ماویشن مه‌شق و راهێنانی له تاڤگه‌ی به‌ستوو ئه‌نجام دا.
تونچ فندك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ناوچه‌كه به سروشتی ده‌ستكاری نه‌كراوی خاك و تولهڕێگا سروشتییه‌كانی ناوه‌ندێكی گرنگه له روانگه‌ی شاخڕه‌وی.