Sinan Uslu
17 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
سه‌رۆکوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند"له‌م رۆژانه‌ی دواییدا وه‌ك له گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆريستیشهوه تێده‌گه‌ین، رێكخراوه‌كه ئیدی به ئه‌سته‌م كه‌سانێكی ده‌ستده‌كه‌وێت بیانباته شاخ. له‌ئه‌نجامی هه‌مان ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له بێتهلهكانیانهوه وه‌رگیراوه و له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه هه‌واڵگرییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، رێژه‌ی چوونی خه‌ڵك بۆ نێو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه له سفر نزیكبووه‌ته‌وه".
یڵدرم لە میانی سه‌ردانی بۆ بارەگای فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی هه‌شته‌می دیاربه‌كر، له خوانێكی به‌ربانگدا لەگەڵ كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی جه‌نگ و سه‌ربازان کۆبووەوە.
یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی خوانه‌كه كرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوای پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كرد.
سه‌رۆکوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "له‌م رۆژانه‌ی دواییدا وه‌ك له گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆريستیشهوه تێده‌گه‌ین، رێكخراوه‌كه ئیدی به ئه‌سته‌م كه‌سانێكی ده‌ستده‌كه‌وێت بیانباته شاخ. له‌ئه‌نجامی هه‌مان ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له بێتهلهكانیانهوه وه‌رگیراوه و له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه هه‌واڵگرییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، رێژه‌ی چوونی خه‌ڵك بۆ نێو ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه له سفر نزیكبووه‌ته‌وه. ئه‌مه پێشهاتێكی زۆر گرنگه".
بینالی یڵدرم باسی له‌وه‌شكرد كه سووربوونیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئەنجامی باشی هەبووە و گوتی: "له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا، هه‌زار و 68 تیرۆریست كوژراون. ده‌یان تیرۆریست بریندارن و 369 تیرۆریستیش ده‌ستگیركراون. 289 تیرۆریستیش خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا رێگری له 360 په‌لاماری تیرۆریستی كراوه. حه‌شارگه‌كانی په‌كه‌كه به‌سه‌ریاندا رووخێنراون".