Sinan Uslu
05 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پیرۆزبایی لە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی گشتی پارتەکە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستکەوتوون، بینالی یڵدرم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کەمال کڵچدارئۆغڵو کردووە بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە میانی ٣٦ەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکە.