Sangar Hamad Azeez,Ramal Abdullah Mahmood
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی، لە لێدوانێکیدا گوتی: "به‌داخه‌وه له‌میانی کێوماڵکردنی زه‌وییه‌کانی چوکورجا، دوو سه‌ربازمان شه‌هید بوون و ده‌ستبه‌جێش وه‌ڵامێ هێرشه‌که درایه‌وه، ئه‌وه‌ی که پێویست بوو ئه‌نجامدرا. پێگەکانی تیرۆریستان له‌وێ، تێکدران و خاپوورکران. ئه‌م خه‌باته به‌رده‌وام ده‌بێت. تا ئه‌و کاته‌ش له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی تورکیا هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌رمان بوونی هه‌بێت، جا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌لایه‌ن ههرکێوه بێت، تورکیا وه‌ڵامی پێویستیان ده‌داته‌وه".
یڵدرم لەبارەی سکاڵای جەهەپە لەسەر ئەنجامی گشپترسییەوە گوتی: "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، بڕیار له‌باره‌ی سه‌رجه‌م تانه‌کانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن ده‌دات و بابه‌ته‌که کۆتایی دێت. ئه‌و بڕیارانه‌ی که دامه‌زراوه‌ی بالای هه‌ڵبژاردن سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌یدات، بڕیاری کۆتایین. له‌سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه هیچ رێگه‌یه‌کی دادوه‌ریی بوونی نییه. به‌ڵام ئایا سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌توانن ئه‌و رێگه‌یه بگرنه به‌ر؟ به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه، ده‌توانن. ده‌توانن بچنه هه‌ر شوێنێک که ده‌یانه‌وێت. سه‌رئه‌نجام، هیچ دادگایه‌ک ناتوانێت بڕیارێک بدات که له‌سه‌روو بڕیاری گه‌له‌وه بێتچووینە بەردەم گەل، گەل بڕیاری خۆی دا. راستکردنەوەی بڕیاری گەل لەلایەن دادگاوە، رێگایەکی دیموکراسیانە نییە. هەڵبەت هەموو کەس مافی تانەی هەیە، نەک تەنیا جەهەپە، هەموو کەس ئەو مافە بەکاردەهێنێت ئەگەر بیەوێت، قسەیەکمان نییە بۆ ئەوە. بەڵام گەل قسەی خۆی کردووە".