Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
ئێسکیشەهیر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''ئامانجی ئێمە شەڕکردن لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە. بەڵام ئەگەر بێت‌و هەڕەشەیەک بۆ سەر پێکەوەیی لە وڵاتمان، یەکێتیی و یەکپارچەیی دابەشنەکراو و ئاسایشی نیشتمانییمان هەبێت، پێویستە بۆ ئەمە بەباشترین شێوە ئامادەبین''.
یڵدرم بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی ناوەندی کاری ئالپ بۆ فڕۆکەوانی هەلیکۆپتەر کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم گوتی : ''لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٠٢دا کار لەسەر ٦٦ پرۆژەی پەیوەست بە پیشەسازیی بەرگریی دەکرا، ئەمڕۆ کار لەسەر ٥٤٣ پرۆژەی ئەو بوارە دەکەین. کۆی گشتیی بوودجەی ئەو پرۆژانە بریتییە لە ٦٠ ملیار دۆلار''.
لە درێژەدا یڵدرم گوتی : "ئێوه وه‌ك بزوێنه‌رانی ئه‌مریكا، وه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا، پیشه‌سازی، توانا و ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، ده‌بێت هاوكاربن و هه‌رچیه‌كتان له‌ده‌ستدێت ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاریكارییه جوانه زیانی پێنه‌گات و، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵه هه‌ڵنه‌گیرێت. كاتێک ئه‌وه‌تان كرد، كاتێک روانگه‌ی حكوومه‌ت و ئیداره‌ی ئهمریكاتان به‌رامبه‌ر ئه‌وانه گۆڕی كه ناخۆشی 15ی ته‌مووزیان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هێنا، كاتێک په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ل ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه‌دا سنووردار كرد كه كاتێک له سووریا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه گیانی توركیا ده‌سووتێنن، زیان به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌گه‌یه‌نن و رووی ئه‌و چه‌كانه‌ی له ئه‌مریكایان وه‌رگرتووه ده‌كه‌نه خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌وا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌وپێشتر ده‌چێت، بۆ ئێوه‌یش رێگه‌ی هاریكاری زۆر گشتگیرترتان له‌به‌رده‌مدا ده‌كرێته‌وه نه‌ك ته‌نیا له توركیادا به‌ڵكو له ته‌واوی ئه‌م جوگرافیایه‌دا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا لە درێژەی گوتەکانی باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد و گوتی: "له‌م رۆژانه‌دا له سنووره‌كانی باشوورمان له سووریا و عێراق، ژماره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆن به‌ڕێوه‌ده‌چن. له لایه‌ك ریفراندۆم و له لایه‌كیتریش ئامۆزا و برازاكانی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه خولیای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه. به هیچ شێوه‌یه‌ك و هه‌رگیزا و هه‌رگیز ئه‌مه له لایه‌ن ئێمه‌وه پێشوازیی لێناكرێت. ئه‌مه كێشه‌ی زیاتر بۆ برا كورده‌كانمان ده‌هێنێت و فرمێسكی زیاتریان پێدهڕێژێت. رێگه ناده‌ین له پێناو ئاره‌زووی به‌رپرسه‌كانیاندا، خه‌ڵكی ناوچه‌كه بخرێنه نێو ئاگر و ئاینده‌یان تاریك بكرێت."
یڵدرم گوتیشی: ''هەوڵەکانی پێکهێنانی دەوڵەتێکی نوێ لە هەریەک لە عێراق و سووریا لە لایەن هەرکەسێکەوە بێت، بابەتی ئاسایشی نیشتمانییە بۆ تورکیا. لە بابەتی ئاسایشی نیشتمانییشدا تورکیا مافی خۆی لە هاویشتنی هەر هەنگاوێکی پێویست لەوبارەیەوە بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە. پێویستە ئەمە لە لایەن هەموو جیهانەوە بزانرێت. لەگەڵ هیچ کەسێکدا دوژمنایەتییمان نییە، بەڵام ئەوانەی کە هەوڵ دەدەن یەکێتیی و برایەتییمان تێکبدەن، دەبێت ئەوە بزانن کە هەموو کاتێک هێزی وەڵامدانەوەی پێویستمان لەوبارەیەوە هەیە. ئەوانەی کە نایانەوێت لەمە تێبگەن با چاناکالە وەبیر خۆیان بهێننەوە، جەنگی رزگاریی و ١٥ی تەمووز وەبیر خۆیان بهێننەوە''.
سەرۆکوەزیرانی یڵدرم گوتیشی: ''ئامانجی ئێمە شەڕکردن لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە. بەڵام ئەگەر بێت‌و هەڕەشەیەک بۆ سەر پێکەوەیی لە وڵاتمان، یەکێتیی و یەکپارچەیی دابەشنەکراو و ئاسایشی نیشتمانییمان هەبێت، پێویستە بۆ ئەمە بەباشترین شێوە ئامادەبین''.
لە بارەی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی لاس ڤێگاس، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "له هه‌ركوێوه ته‌ماشای بكه‌ی، هه‌ر ناوێكی هه‌بێت، ئه‌مه دڕنده‌ییه و تاوانه. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و داوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان، ده‌كه‌ین. بزانن كه گه‌لی تورك، له ناخه‌وه هاوبه‌شی ئازاره‌كانی گه‌لی ئه‌مریكایه".