Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik,Sidar Can Eren,Hüseyin Demirci,Günay Nuh
01 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2023
ئەرزەڕۆم – AA
ئەو شەپۆلی سەرماوسۆڵە و بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی هاووڵاتییان لە هەریەک لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری، دێرسم و ئەردەخان.
پلەکانی گەرما لە شەودا بەم جۆرە بوون: ئەردەخان -١٢، قەرس -١١، ئەرزەڕۆم -٩، ئاگری -٦، ئەرزنجان -٤ و ئیدر -١.
بەهۆی ئەم شەپۆلەوە زوقم لە شەقامەکانی ئەم پارێزگایانە دروست بوو، توێژی سەرەوەی چەم و رووبارەکانی ئەردەخان بەستی و بەفر قەرس، ئاگری، ئەردەخان و دێرسم-ی سپیپۆش کرد.
بەم هۆیەوە هاتوچۆی شۆفێران بە ئۆتۆمبێل زەحمەت بووە.
بەفری کەڵەکەبوو لە ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفری پاڵاندۆکەن لە ئەرزەڕۆم گەیشتووەتە ٥٩ سانتیمەتر.
تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەر پێنج پارێزگاکە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ تواندنەوەی زوقمی بەستوو و راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەرشەقامەکان و کردنەوەی رێگاکان بەڕووی هاتوچۆدا.