مەدرید – AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی بیستەمی خۆلی پلە یەکی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا)، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ١-٠ بە یانەی مایۆرکا دۆڕا.
هەریەک لە هێرشبەر و ئەستێرەی ریال مەدرید، کەریم بن زیما بەهۆی پێکانەو و تیبۆ کورتوا-ی گۆڵپارێز کە پێش یارییەکە تووشی پێکان بوو لەو یارییە درێسی یانەکەیان نەپۆشی.
مایۆرکای-ی خاوەن یاریگا لە خولەکی ١٣دا بە گۆڵێکی بەرگریکاری ریال مەدرید ناچۆ لە گۆڵی خۆیان پێشەنگی لە یارییەکا تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٦٠دا، گۆڵپارێزی مایۆرکا، پرێدراگ راژکۆڤیچ رێگری لە پەناڵتییەکی مارسیۆ ئاسینسۆ گرت و نەیهێشت ریال مەدرید گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات.
ریال مەدرید، لەم وەرزە تامی سێیەم دۆڕاندنی چێشت و بە ٤٥ خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە.
یانەی مایۆرکا کە بە درێژایی مێژووی لالیگا حەوتەم بردنەوەی لە ریال مەدرید تۆمار کرد بە ٢٨ خاڵ لە پلەی دەیەم دایە.