ئیستانبوڵ - AA
یانەی مانچستەر ستی کە پێشەنگی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا (Premier League)ە، بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتنی بەسەر یانەی نۆریچ ستی-دا تۆمار کرد.
لە بیست و پێنجەمین هەفتەی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا (Premier League)دا، یانەی نۆریچ ستی و یانەی مانچستەر ستی لە یاریگای کارۆ رۆد روبەڕووی یەک بوونەوە.
یانەی میوان لە خولەکەکانی ٣١، ٧٠ و ٩٠دا لە رێگەی رەحیم ستێرلینگ و خولەکی ٤٨دا لە رێگەی فیل فۆدن-ەوە، گۆڵەکانی تۆمار کرد.
بەو ئەنجامە مانچستەر ستی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٦٣ خاڵ و نۆریچ ستی-ش خاڵەکانی گەیشتە ١٧ خاڵ.
ئەنجامی یارییەکانی دیکەی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا:
مانچستەر یونایتد ١ ساوسهامپتۆن ١.
برێنتفۆرد سفر کریستاڵ پالاس سفر.
ئیڤەرتۆن ٣ لیدز یونایتد سفر.
برایتۆن٢ واتفۆرد سفر.