Sangar Hamad Azeez
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
لەندەن - AA
سبەی دووەم دێربی لە نێوان هەردوو یانەکەی مانچستەر ئەنجام دەدرێت.
کاتێک کە یەکەم یاری دێربی لە نێوان هەردوو یانەکەی شاری مانچستەر ئەنجامدرا لەم وەرزە، ئاستی هەردوو یانە لە لوتکە بوو، بەڵام بە پێچەوانەوە لە یارییەکەی سبەی شەودا هەردوو یانە چەند هەفتەیەکە سەرکەوتنییان بیرچووەتەوە و هەوڵی ئەوە دەدەن ئەو دێربییە بکەنە سەرەتای دووبارە دەستپێکردنەوەی سەرکەوتنەکان.
لە دواین یاریدا یانەی مانچستەر یونایتد لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی پرێمەرلیگ بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بە یانەی چێڵسی دۆڕا و ئەم دۆڕانەش سێیەم دۆڕان بوو لەم وەرزە کە دووچاری شەیتانە سوورەکان بێت.
بە هەمان شێوەش یانەی مانچستەر سیتی لەم هەفتەیەدا لەنێو یاریگای خۆیدا نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر یانەی ساوسهامتۆن تۆمار بکات و ئەمەش بووە سێیەم یاریی لەسەر یەک، کە نەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .
سبەی لەمیانی یارییەکانی جامی پیشەگەرەکانی ئینگڵتەرا ناسراو بە کارلینگ کاپ، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد لە قۆناغی چوارەمی خولەکە رووبەرووی یەک دەبنەوە.