Hüseyin Burak Demirer
21 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
لە یارییەکی دواخراوی ھەفتەی ٣٠یەمی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (Premier League)دا، یانەی مانچستەر ستی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتنی بەسەر یانەی برایتۆن تۆمارکرد.
یانەی مانچستەر ستی کە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول ململانێ لەسەر پلەی یەکەمی خولەکە دەکات لە یاریگای ئیتیحاد، میوانداری یانەی برایتۆن-ی کرد.
گۆڵەکانی مانچستەر ستی لە رێگەی یاریزانان ریاز مەحرەز لە خولەکی ٥٣، فیل فۆدێن لە خولەکی ٦٥ و بێرناردۆ سێلڤا لە خولەکی ٨٢ تۆمار کران.
بەم جۆرە دوا پاڵەوانی خولەکە، مانچستەر ستی توانی کۆی خاڵەکانی بۆ ٧٧ خاڵ بەرزکردەوە بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ رکابەرە سەرسەختەکەی لیڤەرپوول، پارێزگاری لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە بکات.
- ئارسناڵ بووە براوەی یاری دێربی لەندەن
لە یارییەکی دیکەی دواخراوی ھەفتەی ٢٥ەمی (Premier League)دا،، یانەی چێڵسی کە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکانی گرتووە، میوانداری یانەی ئارسناڵ-ی کرد.
یانەی ئارسناڵ توانی لە رێگەی گۆڵەکانی یاریزانان نیکیتا لە خولەکانی ١٣ و ٥٧ و سیمیس رۆی لە خولەکی ٢٧ و بوکایۆ ساکا لە خولەکی ٩٢ (بە لێدانی سزا) بەئەنجامی ٤-٢ یارییەکە بباتەوە.
دوو گۆڵەکەی چێڵسی لە رێگەی یاریزانان تیمۆ وێرنەر لە خولەکی ١٧ و سیزار ئازبیلیکویتا لە خولەکی ٣٢ تۆمارکران.
بەم ئەنجامەش یانەی ئارسناڵ کۆی خاڵەکانی بۆ ٥٧ خاڵ بەرز کردەوە و یانە چێڵسی-یش بە ٦٢ خاڵ هەر لە پلەی سێیەمی ریزەندییەکان مایەوە.