ئەنقەرە - AA
لە هەفتەی سێیەمی خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی ٥-٠ لە یانەی ئارسناڵ-ی بردەوە.
لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەکەدا، یانەی مانچستەر ستی پاڵەوانی وەرزی پێشوو، میوانداری یانەی ئارسناڵ-ی کرد.
لە دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی حەوتدا، یاریزان ئیلکای گیوندۆغان گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرا.
لە خولەکی ١٢دا، یاریزان فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەلایەن یاریزانی ئارسناڵ، گرانیت شاکا لە خولەکی ٣٥دا، یانەی ئارسناڵ کۆنترۆڵی یارییەکەی لەدەست دا.
بەدوایدا لە خولەکی ٤٣دا، گابرییەل خێسوس و لە خولەکی ٥٣دا، رۆدریگۆ کاسکانتی و لە خولەکی ٨٤دا، فێرناندۆ تۆرێس سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکیان بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی ٥-٠ یارییەکەی بردەوە و ژمارەی خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرز کردەوە.