Yunus Kaymaz
24 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2022
دۆحە – AA
لە میانی یارییەکانی گرووپی پێنجهمی مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ژاپۆن بە ئەنجامی ٢-١ لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بردەوە.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیای خاوەن زۆرترین بەشداریکردن لە یاریییهكانی مۆندیال، زۆر بەباشی دەستی بە یارییەکە کرد و لە خولەکی ٣٢دا لە رێگەی یاریزانی بە رەچەڵەک تورک، ئیلکای گوندۆگان، کە بۆ یەکەم جارێتی بەشداری لە مۆندیال دەکات، گۆڵێکی لە رێگەی لێدانی سزاوە تۆمار کرد.
هەڵبژاردەی ژاپۆن کە لە نیوەی یەکەمی یارییەکە کۆنترۆڵ و باڵادەستیی ئەڵمانیای قبوڵکرد لە نیوەی دووەمدا بە توانا و وزەیەکی جیاوازهوه هاتە ناو یاریگا و توانی لە خولەکەکانی ٧٥ لە رێگەی ریتسو داون گۆڵی یەکسانبوون و لە ٨٣دا لە رێگەی تاکوما ئاسانۆ گۆڵی پێشكهوتن تۆمار بکات.
لە دوا خولەکەکانی یارییەکە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەرەرای هێرشەکانی نەیتوانی ئەنجامەکە بگۆڕێت و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ژاپۆن کۆتایی هات.
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەو دوو یاریزانەی گۆڵەکانی ژاپۆنیان تۆمار کرد، داون و ئاسانۆ لە خولی ئەڵمانی یاری دەکەن و درێسی یانەکانی فریبورگ و بۆخوم دەپۆشن.
هەڵبژاردەی ژاپۆن کە لە دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی سعوودیە بە ئەنجامی ٢-١ لە هەڵبژاردنی ئەرژەنتین، هەمان ئەنجامی لە بەرامبەر ئەڵمانیا تۆمار کرد، بوو بە دووەم هەڵبژاردەی ئاسیایی کە لە مۆندیالی ٢٠٢٢ سوپرایز تۆمار بکات.